هەناردەکردنی دوو چالاکی سیاسی کورد لە دوای ۱۱۰ ڕۆژ لە زیندانی شاری سنەوە بۆ گرتوخانەی شاری سەقز

kmmk,

ڕۆژی ۲۸ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو دەستبەسەرکراوی سیاسی کورد بەناوەکانی “محەممەد ئوستاد قادر خەڵکی شاری سەقز ” و ” هوشمەند عەلی پوور خەڵکی شاری سەردەشت” پاش نێزیک بە ۱۱۰ڕۆژ دەسبەسەری لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنە ، گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز.

بەگوێرەی هەواڵەکە هەردوو ناوبراو ڕێکەوتی ۱۲ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەتۆمەتی “ئەندامەتی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێران ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشاریسەقز دەسبەسەر کران.

جێگەی باسە لەهەموو ئەم ماوە درێژەی دەسبەسەریدا بنەماڵەکانیان توانیویانە چاویان بە منداڵەکانیان بکەوێ وتەنانەت لەمافی هەبوونی پارێزەریش ڕێگریان لێ کراوە.

شیاوی کوتنە کە ڕێکەوتی ۱۶ی گەلاوێژ ،ناوەندی دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆگرامێکی بڵاو کردەوە کە ئەم دوو زیندانییە باسی ڕۆڵی سەرەکییان بوە لەهێرش بۆسەر بنکەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لەشاری سەقز و دانیان پێدا ناوە.
ئەوەی جێی سەرنج بێت ناوەندە ئەمنییەکان ساڵانێکی دوورو درێژە بە زەبری لێدان وئەشکەنجە وادەکەن بەدیلگیراوان ددان بنێن بە تاوانێکدا کە نەیان کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان