هەواڵەکان

خۆکوژی ژنێکی گەنج لەشاری بۆکان

kmmk:

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۲۸ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان بەناونیشانی ” نەرمین سەمەدی” کچی عوسمان لەڕێی خواردنی حەب کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە هۆکاری خۆکوژی ناوبراو کێشەی بنەماڵەیی بووە وهەروەها ئەو ژنە خاوەنی دوو منداڵی بچووکە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مۆڤی کوردستان لەدەسپێکی ساڵی ۲۰۱۸ی زایینیەوە تائێستە ۵۷ڕووداوی خۆکوژی وکوشتنی نامووسی ژنان هاتۆتە ئاراوە و ۳۴ پیاویش کۆتایان بەژیانی خۆیان هێناوە و ۷ ژن لەڕێی پیاونی بنەماڵەکەیانەوە و٤ژنیش بەشێوەی گوماناوی کە سەرجەم ۱۰۲کەس لەڕێی حاڵەتی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سنە: سەپاندنی حوکمی زیندان و ئێعدام بەسەر دوو بەندکراوی سیاسیدا

دیواندره؛ هاووڵاتیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕاگەیاندن جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد پاش چەند ڕۆژ بێ ئاگا بوون لە چارەنوسی