درێژەی تۆپ بارانی هەرێمەکانی پارێزراوی کوێستانی شاهۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانـەوە

kmmk:

لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو، بەرزاییەکانی کوێستانی شاهۆ ناوبەری شارەکانی ڕوانسەر وکامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەنددین جار لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوەتۆپ باران کراوە.جگە لە تۆپ بارانی بەردەوامی ئەم ناوچانە، حکوومەتی ئێران هەوڵی ساز کردنی ڕێگەیەکە بۆسەر بەرزاییەکانی شاهۆ کە زۆرینەی شوێنە پارێزراوەکانی ئەم ناوچەیەی لەگەڵ مەترسی جیددی ڕووبەڕوو کردۆتوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ۴۵ ڕۆژ دەبێ کۆتایی مانۆڕی ئەمنییەتی موحەڕەمی ۲ی سپای ئێران لە کوێستانی شاهۆ ڕاگەیەندراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆپ بارانی ناوچە کوێستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان   ,خەساری جیددی گەیاندووە بە ژینگەی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان