دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بریاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش-ی دەرکرد

KMMK:
سەلاحەددین دەمیرتاش چالاکی سیاسی ناوداری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە دو ساڵە لە زیندانی حکومەتی تورکیا دایە و وەک بارمتەیەک لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا ڕاگیراوە.
پارێزەرەکانی دەمیرتاش دۆسیەیان بردبووە داداگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و لە سەر چوار خاڵ دۆزیان کردبووەوە، ١- مافی ئازادی ٢- مافی ئاسایش ٣- لە ماوەیەکی گونجاو داگایی بکرێت و ئازاد بکرێت ٤- مافی بەشداری ئازادی لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەبێت.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بە پێ مادەی ١٨ی یاسای ئەوروپا دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی دەمیرتاش بریاری داوە هەرچی زۆتر ئازاد بکرێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا, تورکیا سزادراوە بە پێدانی ١٠ هەزار یورو وەک قەرەبوو بە سەلاحدین دەمیرتاش و ١٥ هەزار یوروش بۆ مەسرەفەکانی دادوەری بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان