گوشاری هێزە ئەمنیەتیەکان بۆ سەر چالاکانی ئاینی یارسان درێژەی هەیە

kmmk

ئەنجومەنی چالاکانی مەدەنی یارسان لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایان گەیاندوە کە لە شانزدەهەمین ساڵیادی ترۆری سەید خەلیل عالی نژادا هێزە ئەمنیەتیەکان “خەیروڵا حەقجویان” یان ئاگادار کردۆتەوە کە مافی بەشداری لەو ساڵیادەدا نیە هەرچەن هەمو ساڵێک خێڕوڵا حەقجویان یەکێک لەچالاکانی بەرچاوی مەدەنی و ئاینی یارسان بوە.

۲٨ ی خەزەڵوەری ۱۳٨۰ سەید خەلیل عالی نژاد کەسایەتی هونەرمەند یارسانی لە وڵاتی سوئد لە لایەن دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە ترۆرکرا.

هەرساڵەو باوەڕمەندان و چالاکانی هونەری و ئاینی یارسان لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە کۆڕێک و ساڵیادی ترۆری سەید خەلیل عالی نژاد دەگرنەوە.

لە بەرەبەری ساڵیادی ئەم بۆنەدا هێزەکانی ئیتلاعات بە گوشار خستنەسەر بنەماڵەی سەید خەلیل لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان ڕێگریان کردوە لە بەڕێوەچونی ئەو بۆنەیە بەڵام سەرڕای ئەو گوشارانە ڕۆژی ۲۷ی خەزەڵوەر دیسان کۆڕێک بۆ یادی ئەو هونەرمەندە کرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان