kmmk
لە ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتیەکی مەدەنی کورد بەناونیشانی ” کەریم ئەسغەری” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە پاش دەسبەسەرکردنی دەیگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییە تائێستە هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان