kmmk:
ڕێکەوتی ۲۵ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەدوو خاڵی سنووری شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی ۲۷سەر ئەسب وباربەری کاسبکارانی هەژار وبێ بەرگری بوونە ئاماجی دەسڕێژ وتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران و کەلوپەلەکەشیان تاڵان کرا.
شیاوی کوتنە کەلە سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ پتر لە ۱۵۰سەر ئەسپی خەڵکی هەژار وبێ دەرەتانی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کراون بە ئامانج ولەناوچوون وهەروەها کەلوپەل وبارەکەیان تاڵان ودەستی بەسەردا گیراوە.
جێگەی باسە کە کەلاکی ئەم باربەرە کوژراوانە لە نێزیک شوێنی ژیانی خەڵکی نیشتەجێی ئەوناوچەیە فڕێ دراوە وبۆکۆکردنەوەی ئەم لاشانە هیچ هەوڵ ودەسپێشخەرییەک ناکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان