بە شداری نەکردنی زیندانێکی کوردی زیندانی لە رەجایی شاری کەرەج ، لە کۆڕی قورئان خۆێندن سزاێکی تایبەتی بۆ دیاری کرا

KMMK :

زیندانێکی کوردی تۆمەت بار بە قەساس بە ناوی “سامرەندی حوسێنی “ً خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بۆ بەندی ٦ی ساڵۆنی ٦ گوازرایەوە .
تۆری هەواڵی کوردپا وتویەتی کە ئەم زیندانیە کوردە لە بەندی ۲ ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بوە کە ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی بە بیانوی بەشداری نەکردنی کۆڕی قورئان بۆ بەندی ٦ی ساڵۆنی ۱٦ گوازراوەتەوە .

ئەم زیندانیە لە بەندی شەشەم کەوتۆتە بەر هێرشی چەند زیندانی و زۆرداری ناو زیندان کە زۆر بەسەختی سەری بریندار دەبێت کە لە ئێستادا لە بەشی بێهداری زیندانی رەجایی شاری کەرج لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە .

سامرەندی حوسێنی لە ساڵی ۱۳۹٤ کۆچی هەتاویی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە حوکمی قەساس
( کوشتن ‌‌) مەحکوم کراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان