حەسەن فەتحی گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد

kmmk:
۳ شەممە ۲۲خەزەڵوەر ، هاووڵاتی کورد حەسەن فەتحی ۲۷ ساڵان و خەڵکی بۆکان بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد. ناوبراو لە بۆکان دەست بەسەر کرابو.

ئاژانسی کوردپا لە هەواڵێکدا لەم بارەوە رایگەیاندووە: هاشم فەتحی ۲۴ ساڵان و برای حەسەن فەتحی تا ئێستە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان دەست‌بەسەرە.

بنەماڵەی فەتحی بە پەرۆشن لەسەر بارودۆخی رۆڵەکانیانن لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و جەختیان کردوەتەوە کە ئەم دوو کەسە بە هیچ شێوازێک پەیوەندیان بە چالاکی سیاسیەوە نەبووە.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەم دوو برا کوردە رۆژی شەممە ۱۹ی خەزەڵوەر لە شوێنی ئیشی خۆیان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: