هێرشی چەکداری کرایە سەر ناوەندی هەدەپە لە ئامەد

KMMK:
دوێنێ شەو۱۲ی نۆوەمبەر ، کاتژمێر ٠١:٠٠ هێرش کرایە سەر ناوەندی هەدەپە لە ناوچەی بسملێ-ی ئامەد . هێرشەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە وتەنیها خەسارێ مادی بەربیناکە کەوتووە. هێرشەکە لە لایەن هێرشبەرێکەوە بووە.

دوای ئەوهێرشەچەکدارییە پۆلیس چووە شوێنی ڕووداوەکە ولە بینای هەدەپە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە. بەپێی وتەی شایەتحاڵان هێرشبەرەکە ٢٥ بۆ ٣٠ساڵان مەزەندە دەکرێت.بەلام تائیستا ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە پەیامێک دا ئەوهێرشەیان ئیدانە کردوە و داوایی ئاشکرا کردنی تاوانباران دەکەن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان