وەرنەگرتنی منداڵێک لەلایەن نەخۆشخانەوە بوو بەهۆی گیان لە دەستدانی

kmmk: یەکشەممە ۲۰ی خەزەڵوەری ئەمساڵ منداڵێکی ۵ ساڵ تەمەنی خەڵکی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو، ناونیشانی ئەم منداڵە ۵ساڵەی : ” ئەرکان مەعرووفی” کوڕی ئیباهیم ڕاگەیاندووە.

بەپێی کوتەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەم منداڵە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەنددین جار سەردانی نەخۆشخانەی خومەینی لەشاری پیرانشار کردووە و خوازیاری خەواندن و چارەسەری منداڵەکەیان کردبوو، بەڵام پزیشکەکانی ئەم نەخۆشخانەیە پێیان کوتبوو کە ناوبراو پێویستی بە خەواندن و چارەسەری نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: