ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە سەر دۆخی ڕۆژنامەوانی کورد هاتە دەنگ

kmmk: ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە سەردۆخ و گوشاری کۆماری ئیسلامی لە سەر ڕوژنامەوانانی کورد و ئێرانی ئەجلال قەوامی، مەسعود کازمی، سەبا ئازەرپەیک و کازم ئیمانزادە هاتە دەنگ.

هەرچەن داخستنی گۆڤار و گرتنی ڕوژنامەوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە دەست دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ناوەندە ئەمنییەتەکانەوە شتێکی نوێ نیە و پێشتر بۆ نمونە خوسرەو کوردپور ٥ ساڵ زیندانی کرا ، بەڵام لە شەپۆلێکی نوێشدا و کەمتر لە دومانگی ڕابردا ۲ ڕۆژنامەوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە ڕۆژهەڵات کوردستان بانگهێشت و سزایان بۆ بڕاوەتەوە.

ئەجلال قەوامی ڕۆژی ۲٥ی خەرمانان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوە درۆ و هاندانی خەڵک بۆ بشێوێنی و نوسینی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ٨ مانگ سزای بۆ بڕایەوە ، پێشتر لە ۲۹ی گەلاوێژی ۹۷دا بانگێشتی دادگا کرابوو و بە دانانی بارمتەی ۲۰ ملیون تمەنی تا هەناردەکردنی سزاکەی ئازاد کرابوو.

لە ۱٤ی ڕەزبەردا “کازم ئیمانزادە بەرپرسی سایتی “هیوا نیوز “بۆ لقی ۱ ی دادگای سزادانی پارێزگای سنە بانگهێشت کرا و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لێی بە گومانە و سکاڵای لە سەرکردوە و تۆمەتباری کردوە بەوەی کە ڕای خەڵکی دەگۆڕێت و درۆ و دەلەسە بڵاو دەکاتەوە کە دواتر بە شێوەێیکی کاتی ئازاد دەکرێت.

ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور خوازیاری ئازادکردنی سەرجەم ڕۆژنامەوانانی حەپس کراوی ژێر چەپۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ڕایگەیاندوە ئێران لە نێوان ۱٨۰ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ۱٦٤ دایە بەو مانایە تەنیا ۱٦ وڵات لە ئێران خراپترە و لە پلەی شازەدەهەمین وڵاتانی سەرکوتگەری ڕۆژنامەوانانی ئازادایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: