شەپۆلی دەستبەسەری هاووڵاتیان لە سەقز و مهاباد ، بۆکان و سەردەشت لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە

kmmk

لە ڕۆژانی ٦ تا ۹ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی وەزارەتی ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی سەقز ، سەردەشت ، بۆکان و مهاباد دەستی داوەتە هێرشێکی بەربڵاوی قۆڵبەسکردنی هاووڵاتیانی کورد کە لە چالاکانی ئاینی و مەزهەبی ئەو شارانەن .

تۆری مافی مرۆڤی KHRN لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتەسەر ئەو هێرشە بەربڵاوی ئیتلاعات و
زیاتر لە ۳۰ کەس لە هاووڵاتیان دەستبەسەر کراون و هەناردەی شوێنی نادیار کراون .
لە ناو دەستبەسەرکراواندا لە پێش نوێژی گوندی قزڵقۆپی د.هیوای حەفیدی لێیە کە پێشتریش ساڵی ۹۲ دەسبەسەر کرابوو .

هەروەها ناوی ۱٤ کەسی تر ئاشکرا بوە کە بریتیە لە : مامۆستا حسام موحەممەدی ، مامۆستا موحەممەد ئامان ، مامۆستا خزر ئاخزار ، سدیق ڕەحمانزادە ، سادق حەسەن پەری ، خالید غەفوری ، نزام ، هادی ، ئیبراهیم تیزور ، شارۆخ تیزور ، ڕەحمەت نسوحی ، ئەحمەد ئیلاهی ، ئاوارە قەیتەرانی و ئومید هیمەتزادە .

سەرهەڵدانی هزر و ڕەوت و شێوە و جۆرەکانی مەزهەبی بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە دوای بەسەرکارهاتنی کۆماری ئیسلامی زۆر بەرچاو زیادی کردوە و پەرەش دەستێنێ بەجۆرێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەک هەر حیزبی نەتەوەیی لەت لەت کراو و بەربڵاوە لە باری ئاینیشەوە باوەڕدارانی مەزهەبی سونە دەیان گروپ و تاقمی هەیە و کەس لە پشت سەری ئەوی تر نوێژ ناکەن و تەنات هەندێ جار یەکتریش بە کافر لەقاو دەدەن و کۆماری ئیسلامیش هەرجارە یەکێکیان دژی ئەویان هان دەدات و ناوبەناویش لە سێدارە و ترۆر و زیندانیان دەکات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان