بانگهێشتی هاوژینی چالاکی کرێکاری شاری سنە

kmmk:
شەممە ۱۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، ” پەرەستوو میرزایی”هاوژێنی چالاکی کرێکاری شاری سنە زانیار دەباغیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە کراوە و پاش لێپرسینەوە ناوبراو دەستبەسەر کراوە.

زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری کورد و ئەندامی کومیتەی رێکخستنی یارمەتیدەری بەڕێوەبردنی رێکخراوە کرێکاریەکان لە شاری سنە، لە بڕواری ۱۴ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کراوەو و پاشان لە ۱۶ی رەزبەر ئەم هێزانە هێرش دەکەنە سەر ماڵی ناوبراو و پاش گەڕانی ناوماڵی ناوبراو هەندێک لە کەرەستەی تایبەتی ناوبراو و هاوژینی لەگەڵ خۆیان دەبەن.

تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کردنی زانیار دەباغیان و هاوژینی پەرەستوو میرزایی هیچ هەواڵێک لەبەردەست نیە و لە بارودۆخێکی مەترسیدار دان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان