کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بونی کۆڵبەرێکی تر لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و پاسەوانانی سنور

 

KMMK :

جارێکی تر کۆڵبەران لە ناوچەی سەلاسی باوەجان تۆشی تەقە و بۆسەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بونەوە .
بە پێ زانیاریەکانی گەیشتو، هێرشی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادار کردنەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران بوو هۆیی گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەناوی “برومەندی بەهرامی” و بریندار بونی دوو کۆڵبەری تر بە ناوەکانی” ئەرکان ئیبراهیمی” و “هوشیار نەمامی “.
بە پێ زانیارەیەکان ئەم دوو بریندارە بۆ نەخۆشخانەی ئەزگەلە گوازراونەتەوە کە بواری سەلامەتیان زۆر ناجێگیر و مەترسی دار لە قەڵەم دراوە .

شایانی باسە کۆڵبەری شوغڵێکی سەخت و مەترسی دارە کە خەڵکی ناوچە سنوریە کان بە هۆیی نەبونی هەلی کار و نەبونی دەرامەد و فەقیری بە ناچار بۆ مانەوە لە ژیان ڕوو دەکەنە کۆڵبەری .
بە پێ ئامار و زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرتای ساڵی ۲۰۱۸ زاینی زیاتر لە ۱۱٤ کۆڵبەر بونەتە قوربانی ( تەقەی هێزە ئەمنیەکان و بەربونەوە لە بەرزایەکان ) کە لە نێویانیاندا ٤٤ نەفەر کوژراو و ۷۰ نەفەر بریندار بون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان