kmmk:
شەمە ۵ی خەزەڵوەر ۱۳۹۷ی هەتاوی، لاوێکی ۲۸ساڵان خەڵکی شاری شنۆ بە ئاگرتێبەردانی جەستەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ژنێکی تر بە ناوی شەرمین ئەحمەدی تەپەڕەش کچی ویسە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ماڵی خۆی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی تریشەوە، ۴ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی لاوێکی ۲۶ ساڵان بەناوی مەهدی خاوەن بڕوانامەی مەستەر لە رێگای خۆ هەڵواسین لە گەڕەکی تەپ ماڵان لە شاری سەقز دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی خۆی لەدەستداوە.
بە پێی ئاماری ناوەندی ئامار و بەڵگەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتاکانی ۲۰۱۸ بڕی ۹۷ شارۆمەندی کورد، لە رێگای هەوڵ بۆ خۆکوژی یا خود کوشتنی ناموسی گیانی خۆیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان