برینداربوونی هاوڵاتییەکی کورد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان

kmmk: پێنج شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کورد لە دەورووبەری پردی گاڕان نێزیک مەریوان کەوتە بەر پەلامار وتەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەگرانی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار:ناسناوی ناوبراو ” ئەرکان کەرەمی” خەڵک ودانیشتووی گوندی ” زکریان” ی سەربە شاری مەریوان ڕاگەیەندراوە.

جێگەی باسە ئەم تەقە کردنە دوابەدوای ئەو ناڕەزایەتییەی کە ئەوڕۆ بەرانبەر بە کۆکردنەوەی زبڵەکانی شاری مەریوان لە دەورووبەری گوندەکانی، گەمارەلەنگ، گوێزەکوێرە، کولیت، کەڵەوێنجە وگوندی دەری پێک هاتبوو.ولەکۆتاییدا بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان کەبوو بەهۆی برینداربوونی ئەم شۆفیرە و دەسبەسەری چەند هاوڵاتی دیکەی مەریوانی.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: