دەست‌بەسەر کردنی پێنج کەس لە ناڕازیانی دژ بە کۆکردنەوەی زبڵ لە گوندی گوێزەکوێرە

kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ٥کەس لە ناڕازییانی سوتاندنی و دیپوی گەمار و بەرماوی شارەوانی شاری مەریوان لە تەنیشت گوندی «گوێزەکوێرە» دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵ ناوی ئەو ٥ کەسە ئەو ناوانەن: «زانیار ئیبراهیمی، عەزیز ساڵەحی، موحەممەد مورادکەرەمی، عەلی سولەیمانی، فارۆق مەحموودی»

جێگای گوتنە؛ ئەو کەسانە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە چاڵ کردن و سوتاندنی گەمار و بەرماوەکانی شاری مەریوان کە لەو ناوچەدایە و هەڵکەوتوە لە نزیک ڕوباری گردەڵان.

دیارە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچونی ژینگەو پیس بونی ئاوی ڕوباری گردەڵان کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی زۆر گوندی قەراخ ئەو چەمە گەورەن.

هەر ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینەش وەبەر دڵی هێزە ئەمنیەتیەکان و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی نەهاتوە و بێ ئەوەی چاو لە کێشەوگرفتەکانی قەربو نەکراوەی چاڵ کردنی گەمار و بەرماوی شارێک لە سەر ڕوبارێک بکەن دەستیان داوەتە سەرکوت و لێدان و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان