دەسبەسەری ۶ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

هەینی ۲۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی “نێ” ی سەربەو شارە وهاوڵاتێیکیان بەناونیشانی “محەممەد پەروازە” ی تەمەن ۲۱ساڵ کوڕی مەلاحسێن دەسبەسەر کردووە.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا ڕۆژی ڕابردوو پێنج شەممە ۲۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۷،سێ هاوڵاتی دیکەی ئەم گوندە بەناوەکانی ” حەمــید پەروازە” ۲۸ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد،”بڕیارکاوە” ۲۵ساڵ تەمەن کوڕی ئەمین و ” موحسین فەرهمەند” ۲۶ساڵ وکوڕی خوسرەو لەلایەن ئەم هێزانەوە دەسـبەسەر کراون.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لەشار مەریوان دوو هاووڵاتی بەناوەکانی ” کاروان محەممەدی ” و ” ڕەحمان سدیقی” لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرون و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار ولەهۆکار وشوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان