هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەچوارچێوەی دوور ڕاگرتنی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێگەیەنەرە(مێدیا) دەرەکی و دژبەرەکانی

kmmk:

لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان دەستیان داوەتە خڕ کردنەوەی ساجی مانگیلە لەسەر بانی ماڵەکان.

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ پێدانی زانیاری پێشوەختە و هەبوونی مۆڵەتی ڕژاونەتە سەر بانی ماڵەکانی خەڵک وساجی مانگیلەکانیان خڕ کردۆتەوە.

ئەم هەوڵەی هێزە ئەمنییەکان بووە بەهۆی ترس ودڵەڕاوکەی خەڵک ولەئەگەری بەرگری خەڵک لەو هەوڵەی هێزە ئەمنییەکان کەوتونەتە بەر لێدان وئازاری ئەم هێزانە.

ڕاپۆرتەگەلێکی لەو شێوەیە لەشاری سنەش بڵاو کراونەتەوە.

دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ناڕاست وبەتەواوی لە بەرژەوەندی سیاسەتەکانی حکوومەتدایە وبە هاوئاهەنگی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهیوان هەر چەشنە دەنگێکی کەبەدەر لە سیاسەتەکانی حکوومەت بێت لەکۆمەڵگا بەدوور بگرن و لەم چوارچێوەیەدا دەستیان داوەتە کۆکردنەوی ساجی مانگیلەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان