هەڕەشەکردن لە قوتابیەکانی،قوتابخانەی سەرەتایی “بدر”لەشاری سنە
بەپێی هەواڵێک کە بەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، بەرپرسان وبەڕێوەبەرانی قوتابخانەی “بدر”بە قوتابیانیان گوتوە کەهەر کەسەو دەبێت بڕی ٥۰هەزار تمەن یارمەتی بدات بە قوتابخانەکە .لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کەئە گەر کەسێک بڕی پارەی داواکراو نەدات یان سەرپێچی بکات، لە بەشداری کردنی تاقیکردنەوەکانی ئاخری ساڵ بێوەری دەکرێت .بەم وتانە بەرپرسانی قوتابخانەی( بدر) ،لەگەڵ دژکردوەووڵامدانەوەی هەندێک لەقوتابیان و بنەماڵەکانیانی بەرەڕووبونەوە .
شایانی باسە لەقوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەرجارەو بەبیانوێک بڕێک پارە بۆ پێداویستیەکانی قوتابخانەکان لە قوتابیان داوادەکرێت و ئەمەش بوەبە گرفتێک لەسەر هاوڵاتیانی هەژار وبێ داهات و دەرئەنجام لەوانەدورکەوتنەوەی قوتابی لێدەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردستان
-
درێژەی بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەفسانە وشاهۆ بایزیدی
-
کۆڵبەرێکی تری کورد کووژرا