دیاری کردنی سزای زیندان بۆ چالاکێکی کورد لە شاری سنە

kmmk: هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی «سدیق ڕۆستەمی» کوڕی سەعید، خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەم شارەدا، ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سپێندرا.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: «بەبۆنەی سکاڵای دادستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە، ئەم هاوڵاتییە کوردە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی بە تۆمەتی سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵێک زیندانی بۆ بڕدراوەتەوە.»

جێگەی باسە کە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران کەشێکی پڕاوپڕ لە ترس و تۆقاندنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەتەوە و هەربەم هۆیە لەهێنانە ئارای گوشار بۆسەر چالاکانی کورد لەسیاسیییەوە بگرە تا مەدەنی، کەلتووری و ژینگەپارێزی دەستی نەپاراستووە ومافی هاوڵاتیانی کورد بەشێوەی بەردەوام پێشێل دەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان