kmmk: ڕۆژی دووشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی چالاکێکی کرێکاری کورد بەناونیشانی «زانیار دەباغیان» لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەشاری سنە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو ودەسبەسەریان کردووە.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشێکی بەربڵاویان دەست پێکردووە و پەلاماری هەر چەشنە دەنگ و ڕەنگ و توێژێک دەدەن و هەموو چینەکانی کۆمەڵگا وەکوو چەلاکانی سیاسی، مەدەنی، ژینگەپارێزی، کرێکاری و ژنان دەکەنە ئامانج و کەشێکی پڕلەترس وسامیان سەپاندووە بەسەر کۆمەڵگای کوردی دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


