kmmk:
۱۲ی رەزبەری ئەمساڵ، دوو شارۆمەندی خەڵکی شاری شنۆ لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.
ناسناوی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ” عوسمان زبرە و رزگار مەعروفی ” ناوزەد کراون.
سەرەڕای بەدواچونی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە، لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و شوێنی هێشتنەوەیان نەیانتوانیوە زانیاری بەدەست بێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان