کرێکارانی بازاڕی سنووری میهران دەستیان دایە مانگرتن

کرێکارانی بازاڕی سنووری میهران دەستیان دایە مانگرتن

۷٠٠کرێکاری بازاڕی سنووری میهران مانیان گرت

ئەمڕۆ زۆرترلە ۷٠٠کرێکاری بازاڕی سنووری خاڵی سنووری میهران لە.رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایی بە چۆنیەتی دابەشبوونی دۆخی کارەکانیان لە لایەن کۆمۆانیایەکەوە دەستیان دایە مانگرتن ودەستیان لە کار کێشایەوە

کرێکاران بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەوەی کە کۆمپانیایەک چۆنیەتی وشوێنی کارەکانیان بۆ دابین بکات و بۆ ئەم کارەش ۳٠لەسەدی داهاتی کرێکاران بۆ خۆی دەبات مانگرنتیان راگەیاند

شایەنی باسە لە سەرەتای ئەمساڵ دا بەچەند شێوەی هاوتا کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر گوشار خستنە سەریان بۆ بەڕێوە بردنی کارەکانیان گلەییان کردووە ناڕەزاییان دەربڕیوە ومانیان گرتووە

گردبوونەوە ناڕەزاییەکان لە شارەکانی،سەردەشت،مەریوان،پیرانشار،بانە وئێستا لە میهران بۆ دۆخی نادادوەری وگوسار خستنە سەر لە لایەن دەزگا حکومیەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵ دەگەڕێتەوە کە بەشێوەگەڵی جۆراوجۆر مافەکانیان پێشێل دەکرێت وهەلی کار وبژێوی ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە