KMMK:
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی دوو شۆفیری بارهەڵگر بەناوکانی ” فوئاد وئازاد ئەمجەدی ” کە هەردووکیان بران ولە مانگرتنی شۆفیرانی بارهەڵگران لەشاری ســنە بەشداریان کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەوشارە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،کە ئاژانسی هەواڵگری موکریان پشتڕاستی کردۆتەوە هێزە ئەمنیێەکان هەڵیان کوتاوەتە ماڵی ناوبراوان ولەماڵەوە دەسبەسەریان کردوون.
جێگەی باسە دوابەدوای گرانی وهەژاری و گران بوونی هەموو پێداویستیەکانی ژیان وهەروەها گرانی لەڕادەبەدەری کەرەستەی هەمە چەشنە کەرەستەیەکی بارهەڵگرەکان و مایەپووچ مانەوەیان لە کار کردن لەسەرانسەری ئێران هەموو شۆفیرانی بارهەڵگر دەستیان دایە مانگرتنی گشتی و هەربۆیە هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە دەسبەسەری شۆفیرانی ئەم بارهەڵگرانە کە مۆڵەتی ئەم دەسبەسەریانە لەلایەن دەزگای گشتی قەزایی حکوومەتەوە لەتاران جێبەجێ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان