زێنەب سەکاوەند لەسێدارە درا

زێنەب سەکاوەند لەسێدارە درا

KMMK:

زەینەب سکاوەند ، زیندانی تەمەن ۲۴ساڵی کورد، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام گوازرابۆوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەمرۆ ۱۰ی ڕەزبەر (سێ شەممە )لەزیندانی ئێران لە ورمێ لەسێدارە درا.

فیلیپ لوتێر بەرپرسی توێژینەوەکانی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەم پێوەندییەدا ڕاگەیاندبوو کە : بەرپرسانی ئێران دەبێ بەخێرایی دەست هەڵبگرن لەجێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی زەینەب سکەوەند. ناوبراو کاتێکە تەنیا ۱۷ساڵی تەمەن بوو بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی، کەلەتەمەنی ۱۵ ساڵان لەگەڵی زەماوەندی کردبوو، ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.بەپێی ئەوەی تەمەنی خوار ۱۸ساڵ بووە لەکاتی کردنی تاوانەکەی وهەروەها ڕەوتی نادادوەرانەی دادگایی کردن،پێویستە دەست ڕاگرن لەجێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ناوبراو.

زەینەب سکاوەند تەنیا لەدواین ڕێوڕەسمی محاکمەی خۆی لەساڵی۲۰۱۴ ئیزنی پێدرا پارێزەری هەبێ و لەوکاتەدا هەموو دان پێدانانەکانی پێشووتری بەرپەرچ دایەوە.ناوبراو کوتوویە لەکاتی دەسبەسەری ئەو پولیسانەی ئەشکەنجەیان کردووە پیاو زوون.

زەینەب سکاوەند دوو ڕۆژ بەرلە گوستنەوەی بۆ ژووری ناکەکەسی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام نێردرا بۆ بەشی تەندرووستی زیندان و تاقیکاری دووگیان بوونی لەسەر جێبەجێ کرا و ئەنجامی تاقی کردنەوەکە نیگەتیڤ بوو.بەم پێیە بەرپرسانی زیندان ڕۆژی ۹ی ڕەزبەر لەگەڵ ماڵباتی زەینەب سکاوەند پێوەندیان گرتبوو کەبۆ دواین دیدار بێن بۆ زیندان و چاویان پێی بکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان