دەسبەسەری لانیکەم ۴ هاوڵاتی لە پارێزگای ورمێ بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردستانییەکان

KMMK:

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم چوار کەس لە هاوڵاتیان لە پارێزگای ورمێ بەتۆمەتی ” هاریکاری حیزبە ئوپۆزیسیۆنە کوردییەکان” دەسبەسەر کران.

ئەم هاوڵاتیانە پاش دەسبەسەریلەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناونیشانی دەسبەسەرکراوان بریتین لە” ئەنوەر جەنگی، حەسەن ئەرتەنگ، ئارام خورسەندی و ئەفسانە خورسەندی” .

جێگەی باسە کە ئەنوەر جەنگی لەڕێکەوتی ۳ی ڕەزبەر لەگوندی حاجی حەسەن سەربە میاندواو، حەسەن ئەرتەنگ وئەفسانە ئەرتەنگ لە ۴ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەمەهاباد دەسبەسەر کران”.

سەرەڕای تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە دەسبەسەری ئەم کەسانە، بەدواداچوونی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان بۆ زانیاری وەرگرتن لە دۆخی منداڵەکانیان بە ئەنجام نەگەیشتوون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان