مین رێژ کردنی سنوری نێوان مەریوان و پێنجوێن لەلایەن سپای قودسەوە

kmmk: یەکینەی ئەندازیاری سپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکە دەستی کردووە بە چاندنی مین لە سنوری نێوان شارەکانی مەریوان و پێنجوێن.

مزۆپتامیا کوردستان نیوز لەوبارەوە دەڵێت: بە وتەی بینەرانی کردەوەکە و وێنەی نێردراو بۆ mkn، یەکینەی ئەندازیاری سپای قودس ماوەیەکە نێوان گوندە سنوریەکانی دۆڵەبێ و سنوری نێوان پێنجوێن دەستیان داوەتە چاندنی مین لەو ناوچانەدا.

لە لایەکی ترەوە گوندە سنوریەکانی مەریوان ” ساوجی، دەرەوەران و بەرزایەکانی سورێن” ئەم یەکینەیەی سپا لە ساڵانی رابردودا ئەم ناوچانەی مین رێژ کردووە.

بە پێی وتەی بینەران، لە ماوەی دوو مانگی رابردودا هەندێک لە ناوچە سنوریەکانی نێوان پێنجوێن – مەریوان هەندێک لە گۆڕەپانە مین رێژکراوەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە هاتوچۆی ئاسانی لە لایەن ئەم یەکینەیەی سپاوە پاک کراوەتەوە.

بە وتەی بینەران، ئەم ڕێگایە بۆ ئەگەری هاتوچوی هێزی سەربازی دانراو لە نێوان مەریوان بۆ پێنجوێن ئامادە کرابێت.

بە پێی وتەی بڕێک لە سەرچاوە مافی مرۆڤیەکان، حکومەتی ئێران پتر لە بیست ملوێن مینی دژە نەفەری بە پانتایی چوار ملوێن و دووسەد هەزار هێکتار لە کوردستان چاندووە و بە هۆی تەقینەوەی ئەم مینانە تا ئێستا دوازدە هەزار کەس بونەتە قوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان