هەواڵەکان

کوژران وبریندار بوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

سێ کۆڵبەری کورد شەوی ڕابردوو ۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کەوتن بەسەر مینێکی تەڵەیی سپای پاسداران ،کە بەو هۆی تەقینەوەی مینەکە دوو کەسی کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش پای بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناونیشانی ئەم کۆڵبەرانە بە شێوەی خوارەوەیە:
ـ عەبدوڵا محەممەد زادە خەڵکی گوندی تینالی مەریوان
ـ عەلی نادری خەڵکی گوندی ”
گەوەن توو”ی دیواندەرە
ـ حەمید باینچۆ جەڵکی گوندی باینچۆی سنە

جێگەی باسە حەمید باینچۆ بەهۆی تەقینەوەی مین پایەکی لە دەست داوە.
ساڵانە ڕێژەیەکی زۆرلە کۆڵبەرانی کوردبەهۆی تەقینەوەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ،یان تەقینەوەی مین دەکوژرێن وبریندار دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

پێنەدانی مووچەی یەک‌ساڵی کرێکارانی کوشتارگای ئیلام

خۆکوژی هاوڵاتییەکی گەنج لە شاری شاباد

پیرانشار؛ دەسبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران