kmmk: ڕۆژی هەینی ۳۱ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی تەرمی مامۆستایەکی قوتابخانە بەناونیشانی “فەرزادوەزیری” تەمەن ۲۸ساڵ خاوانی پلەی ماستەر لەماڵی باوکی خۆی لەشاری سنە دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پشتڕاستی کردۆتەوە لە زمانی یەکێک لە کەس وکاری بنەماڵەوەی وەزیرییەوە ڕایگەیاندووە کە،تەرمی فەرزاد لەکاتێکدا باوک ودایکی لە ماڵ نەبوون دۆزراوەتەوە وپزیشکی یاسایی شاری سنە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەڕێگەی خواردنی حەبی سیانوور خۆی کوشتووە.
جێگەی باسە ناوبراو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی نووسینی پۆستێکی فەیسبووک بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و هەڕەشەی لێکراوە و پێیشیان ڕاگەیاندە کە ئەمساڵ دەبێ لە یەکێک لە گوندەکانی دوورەدەستی شاری بیجاڕ وانە بڵێتەوە.
لەنامەیەکدا کە بەقەڵەمی فەرزاد نووسراوە بنەماڵەکەی تووشی گومانکردووە کە تێدا نووسراوە ” من؟هیچ کێشەیەکم نەبووە وتەنیا لە ژیان ماندووم وبەهیچ شێوەیەک بەدواداوون بۆ کەیسی خۆکوژی من مەکەن” هەربۆیە شیمانەی ئەوە دەکرێ کە بەزۆر ئەو نامەیان پێ نووسیوە ودواتر کوشتوویانە.هەربۆیە ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کەمنداڵەکانی دیکەتان پارێزراو بن ،نابێ بەدواداچوون بە کەیسی خۆکوژی کوڕەکەیان بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان