KMMK:
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربەندەری خوزستان لەڕێی پەت هەڵخستن بۆ خۆی کۆتایی بەژیانی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هاوژینی ناوبراو پاش دیتنی ئەو ڕووداوە ،هەڵدێت وخۆی بزر دەکات و تائێستە چارەنووسی ناوبراویش نادیارە.
جێگەی باسە ناوبراو کارمەندی شارەوانی سەربەندەر بووە و هاوسەرەکەیشێ شۆفیری هەمان شارەوانییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان