۱۷ هەزار خوێندکاری بەجێ ماوە لە خوێندن لە پارێزگای کرماشان

۱۷ هەزار خوێندکاری بەجێ ماوە لە خوێندن لە پارێزگای کرماشان

KMMK:
بە پێی راپۆرتگەلی مەجید یەزدان پەناە بەرپرسی گشتی دەزگای پەوەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان، لە ساڵی خوێندنی ۹۶ – ۹۷ زیاتر لە ۱۷ هەزار خوێندکار بە هۆکارگەلی زۆر نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی، ئەم خوێندکارە بەجێ ماوانە لە دەستە گەلی جۆراوجۆری تەمەنی لە ۶ ساڵ تاکو ۱۶ ساڵان لە خۆدەگرێتەوە و شاری کرماشان بڕی ۷۹۳۴ خوێندکار و لە قەسری شیرین بە ۱۷۰ خوێندکار زۆرتری و کەمترین خوێندکاری بە جێ ماوە لە خوێندنیان لە خۆ گرتووە.

هۆکارگەلی زۆر هەیە بۆ بەهۆی دواکەوتنی ئەم منداڵانە، بەڵام گەورەترین هۆکارگەل بێ بەش بونی چەندین ساڵەی ئەم ناوچانە بەتایبەت ناوچە دورەکان و گوندەکان لە خزمەتگوزایە کانی پەروەردەی و نەەبونی خوێندنگای ستاندارد و هەژاری ئەم ناوچانەیە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ئەمنیەتی کردنی ئەم ناوچانە لە هەر چەشنە بەرەو پێش چون و بۆژانەوە بەرگری کردووە و زۆربەی گوند نشینان بە ناچار گوندەکانیان بەجێ هێشتووە و لە قەرای شارەکاندا لە ژیانێکی زۆرخراپدا بەسەر دەبەن و لە ئەنجامدا ئەم منداڵانە بۆ دابین کردنی بەشێک لە بژێوی بناماڵەکان کاردەکەن و لە شارەکاندا ئەمڕۆ بە ئاشکرا دەبینرێت، و لە زۆرینەی ئامار و راپۆرتگەلدا دەبینرێت کە چۆن ناحەقییان لەگەڵ دەکرێت و تا ئێستە ناوەنێک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وڵامدەرەوەی ئەم گرفتە کۆمەڵایەتیە نەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: