دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری ورمێ کەلەشەڕی عەفرین بەشداریان کردبوو ۲۲ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا

KMMK:
مستەفا قادر زەینەب و ڕەحیم محەموودی دوو هاوڵاتی خەڵکی ورمێ کەلەکاتی هێرشی سپای تورکیا بۆسەر عەفرین چوونە ناو هێزەکانی ی.پ.گ ،و بەشداریان کرد لە شەڕ دژی تورکیا

ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە لە شەڕەکانی عەفرین بریندار ببوون وگوازرابوونەوە بۆ نەخۆشخاەیەک لە شاری حڵەب کەلەوێدا هێزەکانی سوریا بەهۆی ئەوەی زانیبویان لە ئێرانەوە هاتوون ڕادەستی سپای پاسدارانیان دەکەنەوە.

سپای پاسدارانی ئێران ئەم دوو هاوڵاتییە کوردەی لە زستانی ۹۶ گواستنەوە بۆ ئێران وپاش حەوتوویەک لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێڤین ڕادەستی ئیتلاعاتی ورمێ کران.

پاش مەوەیەکی دەمدرێژ لێپرسینەوە لقی ۳ی دادگای شۆڕش ئەم دوو هاوڵاتییەی بە تاوانی ئەندامەتی لە گرووپەنەیارەکانی دەسەڵات، پێکهێنانی گردبوونەوە وسازان و پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت، سەرجەم ۲۲ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

هەرکام لەم هاوڵاتییە کوردانە بەبێ مافی هەبوونی پارێزەر دادگایی کراون وبە ۱۱ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: