بەهۆی تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو

kmmk: یەکشەممە ۲۵ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد لەسنووری شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکان بەگرانی بریندار بوو.

ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە کوردە ” ڕەحیم باپیری” خەڵکی گوندی سیسێر سەربە شاری سەردەشت، لەکاتی کۆڵبەری لەناوچەی دۆڵەبی بوو بە ئامانجی هێزە سنوور پارێزەکان و بەگرانی بریندار بوو.

ڕەحیم باپیری پاش بریندار بوون لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و هەنووکە لەژێر چارەسەری پزیشکی دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان