kmmk: بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەئێران هاتوونەتە ئاراوە ۳۳لە سەت لە حەشیمەتی ئێران لەساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەژێر هێڵی هەژاری تەواودا ژیان دەکەن کەئەم ئامارە لە ناوچە هەژار نشینەکان و بەتایبەتی بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان گەیووە بە پتر لە ۶۰ لەسەت.
بەپێی ئەم ڕاپۆڕتانە لەساڵی ۱۳۹۷ی کۆچی هەتاوی هێڵی هەژاری لە ئێران بەخێرایی و گەشەیەکی زۆرەوە گەیشتووە بە ۵۳ لەسەت کە دیسانەوە ئەم ئامارە لەناوچە هەژارەنشینەکان و بەتایبەتی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان و سەرپێڵ زەهاو گەیشتووە بە ۸۵ لە سەت.
لەلایەکی دیکەوە لەنێوان ساڵەکانی ۱۳۸۵ تا ۱۳۹۰ لە ئێران پتر لە ٤۱۵ هەزار هەلی کار لەناوچووە کە ئەم ئامارە لەساڵەکانی ۱۳۹۰ تا ۱۳۹۶ پتر لە ۴ بەرابەر بووە.
پارێزگاکانی بەلوچستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پارێزگای سنە، کرماشان، ئیلام و ورمێ) لەناوچە هەژارەکان یان ناوچەی سێی جوگرافیایی سیاسی ئێران هەژمار دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان