هەواڵەکان

مردنی ۳زیندانی کورد بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لەزیندانی ورمێ

kmmk:
ڕۆژی سێ شەممە ۲۰ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی زیندانییەکی کورد بەناونیشانی “سەجاد جەماڵی فەرد” لەزیندانی ناوەندی ورمێ بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گیانی لە دەست دا.

لەلایەکی دیکەوە لەماوەی حەوتووی ڕابردوو ، دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ” غوڵام ڕەزا توبراق قەلعە ” کەبەتۆمەتی مەشرووب دەسبەسەر کرابوو ،هەروەها “ڕەزا مەلەکڕەزایی” بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەستدا.

جێگەی باسە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە زیندانەکان سەرەڕای ناڕەوا بوونی دەسبەسەرییەکان،تەنانەت لەهەر چەشنە خزمەتگوزارییەکی پزیشکی وتەندرووستی لاوانی کورد بێبەری دەکەن و وەکوو دوژمنی سەرەکی خۆیان لەهەر لاوێکی کورد کە تەنانەت دژبەری ئەوانیش نەبێت وهیچ چەشنە چالاکییەکی سیاسی ومەدەنیشی نەکردبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سنە؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٢ زیندانی

هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

ورمێ؛ ئازادی شارۆمەندێک بەشێوەی کاتی