kmmk:
ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۹۷ی هەتاوی، کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ” میشێل باشلە” لە وتەکانی دا لە ژنێڤ ،وێڕای دەربڕینی خەمخۆری خۆی لەمەڕ مافی مرۆڤ لە ئێران لەهەمان کاتدا ئێعدامی سێ زیندانی کورد لەلایەن حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم کرد.
باشلە ڕایگەیاندکە ئەم ئێعدامانە لە دۆخێکدا دێنە ئاراوە کە هەواڵەکان باس لە ئەشکەنجە و هەر وەها نەبوونی محاکمەیەکی دادوەرانە دەکەن.
ئەم کۆمیسەرەی ڕێخراوی مافی مرۆڤ هەروەها کوتوویە :
شەپۆلی ئەم دوایانەی دەسبەسەری چالاکانی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی مەحکووم کرد ووداوای لە دەسەڵاتی ئێران کردووە هەرچی خێراتر ئەم کەسانە ئازاد بکات و ڕێز بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی گردبوونەوەکان لەئێران دابنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان