KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای شەرمەزارکردنی دوبارەی لەسێدارەدانی لاوانی کورد، رامین حۆسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، کەمال ئەحمەد نەژاد، ئەحمەد شەباب و ناسر عەزیزی، تیرۆری شەش گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (YRK)، موشەکبارانی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، داوا لە هەموو گەلی کوردستان لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات، بەو پەڕی نین و هێزەوە بەشداری مانگرتنی سەراسەری سبەی چوارشەممە، ۲۱خەرمانان بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هەڵوێستی هەمە لایەنە دەتوانێ کۆتایی بێنێت بە سیاسەتە دژە کوردستانیەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسباتی ئەوە بێت کە گەلی کوردستان، هەمیشە و هەر دەم پشتیوانی شۆرشگێر و خەباتکارانی خۆیەتی.
هاوکات داوا لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی مەدەنی و تاک بە تاکی کوردستان دەکات، شۆرشگێرانە روبەرووی سیاسەتە دژە مروڤیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
ئێعدامی دوو پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان(حدکا)
-
مەحکووم کردنی ئێعدامی زیندانیانی کورد لەلایەن کۆمیسەری مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان