KMMK:
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو دوێنێ شەو کەس وکاری زیندانی سیاسی ئێعدام کراوی کورد” زانیار مورادی” لەهەمبەر دانانی پرسە وسەرەخۆشی و ئاگادارکردنەوەی خەڵک ، “ئاگاداری پرسە یان” وەکوو نەریتێکی کۆمەڵایەتی لەشاری مەریوان بڵاو دەکەنەوە و کە تێیدا ڕێکەوتی پرسە وشوێنی ژنان وپیاوان دیاری کراوە(ڕۆژی دووشەممە وسێ شەممە ،ڕێکەوتی ۱۹و ۲۰ی خەرمانانی ۱۳۹۷ )لەماڵی حسێن مورادی باوەگەورەی زانیار مورادی بەڕێوە دەچێ” .بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات مامی ناوبراو دەسبەسەر دەکات و دەڵێ هەتا هەموو ئەو ئاگاداریانە کۆنەکەنەوە ئازاد ناکرێت ،هەربۆیە ناچار دەبن هەمووی کۆبکەنەوە.
جێگەی باسە هەر ئەم بەڵگەیە بۆخۆی پیشان دەری ئەوەیە کە ئێعدام کردنی زانیار ولوقمان مورادی تۆڵەیەکی سیاسی بووە نەک ئەو تۆمەتەی نرابووە پاڵیان.
جێی بیرهێنانەوەیە باوکی زانیار مورادیش مان ونیوێک بەرلە ئێستە لە شاری پێنجوێن کە سەرقاڵی ژیان خۆی وهەر وەها چالاکی مافی مرۆڤی بووە لەلایەن ئیتلاعاتەوە تیرۆر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


