ڕاگەیەندراوی مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی سیاسی باکووری کوردستان لەمەڕ مەحکووم کردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان

KMMK :

لەڕۆژی ۲۱ی خەرمانانی ئەمساڵ زیندانیانی سیاسی باکووری کوردستان و تورکیا لە دەسپێشخەرییەکی گەڵاڵە بۆ داڕێژراودا ۳ڕۆژ بەهۆی گوشار وگەمارۆکانی سەر عەبدوڵا ئۆجالان وئازادی زیندانیانی سیاسی دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دنیزکایا بەنوێنەرایەتی لە زیندانیانی پ.ک.ک وپاژک لە زیندانەکانی حکوومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.ولەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کەبۆ دەسڕاگەیشتن بەژیانێکی بەڕوومەت خەباتێکی ڕەوا دژ بە فاشیزم و لەپێناو یەکسانی ودادوەری ڕادەوەستنەوە.

دنیزکایا کوتی: ئەم مانگرتن لەخواردنە ۳ڕۆژەیەی زیندانیانی وەکوو هۆشدارییەک بەحکوومەتی تورکیا وبۆ دەرمان وئازادی زیندانیانی سیاسی نەخۆش وگوشار وگۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ۱۲ی سیپتەمبەرەوە دەست پێ دەکەین وداوا لە نەتەوەی خۆمان وهەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکەین دەنگی خۆیان لەبەرانبەر فاشیزمی تورکیا بەرز کەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان