حکومەتی ئێران دەستی گرتووە بەسەر تەرمی زانیار و لوقمان مورادی

KMMK:
دوایی داواکردنی ماڵباتی گیراوانی سیاسی لەسێدارە دراو زانیار و لوقمان مورادی، بۆ ئەوەی کە تەرمی رۆڵەکانیان بدەنەوە، حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک تەرمی لوقمان و زانیار ناداتەوە و خۆیی لە شوێنێکی نادیار تەسلیمی خاکیان دەکات.
ماڵباتی دو گیراوی گیانبەختکراو سەردانی شوێنی مانەوەی تەرمەکانیان کردوە و توانیویانە تەرمی رۆڵەکانیان ببینن.
بەڵام دوایی ئەوە کە داوایی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دەکەن، بەرپرسانی حکوومەتی ئێران دەڵێن، لەهیچ شێوەیەک تەرمەکانیان نادەینەوە، بەڵام دوایی ئەوەی تەسلیمی خاک کران، مۆڵەتتان پێدەدەین، بێن و مەزارە کانیان ببینن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی ئیدانە کردنی دووبارەی سێدارە و قەتڵی زانیار و لوقمان مورادی، نەدانەوەی تەرمەکانیان، زۆرداری و کردەوەی دەرەوەی ئەخلاق دەبینێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ناسنامەیەک بۆخۆی دیاری کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان