پارێزەری ڕامین حسێن پەنایی: جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێن پەنایی لەچوارچێوەی یاسادا نەبوو

KMMK:
ڕاگەیەندراوی پارێزەری ڕامین حسێن پەنایی،
خەڵکی بەشەرەفی ئێران
بنەماڵەی بەڕێزی حسێن پەنایی
هاوڵاتیانی بەشکۆی کوردستان
لەگەڵ سڵاو و دۆعای خێر

لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتی وڕێساکانماف وماف پارێزی ئێران ڕایدەگەیەنم : ئەوڕۆ شەممە ۱۷ی خەرمانانی ۹۷ بەبێ ئاگادار کردنەوەی پارێزەرەکانی ڕامین ونەبوونی ڕێوڕەسم وڕێسا یاساییەکان ڕامین حسێن پەنایی ئێعدام کرا ،ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپێی بڕگەی خوارەوەی ماددەی ٤۷۸ی یاسای نەریتی بانگەشەی پێداچوونەوەی سزاکان بەرانبەر بەو تاوانانەی کە سزاکەی دەبێت بە لێوەرگرتنەوەی ژیان،وێڕای پێشکەش کردنی داواکاری پێداچوونەوە، جێبەجێ کردنی حوکم دەبوا ڕابوەستایەت وبەپێی بڕگەنامەی کۆمۆسیۆنی لێبوردەیی وبەخشین ، دەبوا بەخێرایی جێبەجێ کردنی حوکم ڕابوەستێنرێ لەلایەکی ترەوە ڕاگواستنی پارێزراو بۆ زیندانی ڕەجایی شار پێچەوانەی یاسا بووە وتیمی پارێزەرانی ڕامین لەمافی یاسایی دەسڕاگەیشتن بە پارێزراوەکەیان بێ بەری کراون وبەشێوەی نایاسایی ڕێگری لە چاوپێکەوتن کراون.ئێمە وەکوو تیمی پارێزەرانی ڕامین حسێن پەنایی ڕایدەگەیەنین کە ڕامین حسێن پەنایی بێ تاوان بوو وئەو حوکمەی بەسەریدا سەپێنرابوو پێچەوانەی ڕێسا یاسایی وشەرعییەکان بوو،هەروەها ڕەوەند وڕێوڕەسمی پێداچوونەوە بەرانبەربە ڕامین حسێن پەنایی نادادوەرانە بوو ،ناوبراو قوربانی دادگایی کردنێکی سیاسی بو. وەکوو خۆم وێڕای دەربڕینی هاودەردی وهاوخەمی سەرەخۆشی خۆم پێشکەشی بنەماڵەی حسێن پەنایی دەکەم وئێعدامی ڕامین حسێن پەنایی وەکوو هۆکاری نەفرەت و پاشڤەڕۆیی دەنرخێنم و بە تونددی مەحکوومی دەکەم .

حسێن ئەحمەدی نیاز
پارێزەری ڕامین حسێن پەنایی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان