KMMK:
۲۲ چالاکی مەدەنی ، کەلتووری و مافی مرۆیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری ڕاوەستانی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەنایی بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی ڕاگەیەندراوی ئەم چالاکە مەدەنیانە وەکوو خۆی بڵاو دەکاتەوە.
ئێعدامیان مەکەن، بهێڵن با ژیان بکەن
لەپێناو ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی سێ گەنجی کورد بەناوەکانی زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەنایی مەترسی ئێعدامیان لەسەرە.بەوانەی کە گیانی ئەم سێ گەنجە لە دەستیاندایە دەڵێین : بهێڵن بائەم سێ گەنجە زیندوو بمێننەوە.گیانیان لێ وەرمەگرنەوە، هەربەو جۆرەی ڕابردوو فێرمانی کردووە وەرگرتنەوەی گیانەکان توندوتیژی دێنێتە ئاراوە و ئاشتی وئاشتەوای لەناو دەبات وکێشەکان پەرە پێ دەدات.بۆ ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی ،بهێڵن بڵێین مرۆڤایەتی هێشتا زیندووە وهەناسە دەدات.
۱- حسن امینی
۲- اسماعیل مفتی زاده
۳- هادی ادب
۴- خالد توکلی
۵-جلال جلالی زاده
۶-عبدالله سهرابی
۷- حاصل داسه
۸-عدنان حسن پور
۹-اجلال قوامی
۱۰ -مختار زارعی
۱۱-آزاد نمکی
۱۲- دلیراسکندری
۱۳- فرخ لقا معتمدوزیری
۱۴- حامدفرازی
۱۵- صباح حسنی
۱۶- هاشم حسین پناهی
۱۷- هاشم حسامی
۱۸- سیاوش حیاتی
۱۹-کاظم ایمان زاده
۲۰-اسعد غفوری
۲۱-کمال حسینی
۲۲-علیرضا خانی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان