هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر خەڵک لە ناوچەی سەردەشت و کوشتنی شارۆمەندێکی کورد

KMMK:
چوارشەممە ۱۴خەرمانانی ۹۷ هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە ناوچەی سەردەشت, هێرشیان کردۆتە سەر خەڵک و لەو هێرش کردنە دا کەسێک بە ناوی ناسر ئیبراهیم زادە گیانی لەدەستداوە و چەند کەسیش بریندار بوون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران لە دەشتی کەپران، هەڵکەوتوو لە نیوانی جادەی بێوران بۆ سەردەشت کە پایگایەکی سپای لێیە، هێرشیان کردوتە سەر خەڵک و، شەڕ و تێکهەڵچوون رووداوەو، دەگوترێ کەسێکی خەڵکی ئاوایی گەوەلان بەدەستی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراوە و چەند کەسی دیکەش بریندار کراون.

هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەرناوی برینداربووەکان لەبەر دەستدا نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان