کرێکارانی دەسبەسەر کراوی چالاکوانی کرێکاری شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

KMMK:
بەپێی دواین زانیارییەکان و ڕاگەیەندراوی کومیتەی هەماهەنگی بۆیارمەتی دانی دامەزراندنی پێکهاتە کرێکارییەکان، دەسبەسەرکراوانی شاری سنە کە لەکۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کەژەوانی پێک هاتوون بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی گیان بەختکردوانی ژینگەپارێزی مەریوان ،شەریف باجوەر وسێ کەسی دیکە لە هاوڕێیانی ژینگەپارێز، دەسبەسەر کراون.

دەسبەسەرکراوان برینین لە :
۱ـ حەبیب وڵا کەریمی چالاکی کرێکاری
۲ـ خالید حسێنی لەئەندامانی کومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتی دانی دامەزراندنی ڕێخراوە کرێکاریەکان
۳ــ موزەفەر ساڵح نیا ئەندامی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران
۴ــ وەلی نەسری ئەندامی کەژەوانی ئەرغەوان
۵ــ عەلی میزایی
۶ ـ ڕەزا ئەمجەدی ئەندامی کومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی ڕێخراوە کرێکارییەکان
۷ــ هاجەر سەعیدی چالاکی کرێکاری
۸ــ حسێن گەوێڵی ئەندامی گرووپی کەژەوانی چل چەمە.

هەموو دەسبەسەرکراوان ئەوڕۆ ۱۴ی خەرمانان کاتژمێر سێ ونیوو بەدانانی بارمتە ، وتا کاتی محاکمە بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان