پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی هەدەپە

پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی هەدەپە
KMMK:
چالاکی ئەمڕۆی ئەندامانی HDP و پارتە چەپگرەکان لە بەر دەم باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە کە بۆ پرۆتێستۆ کردنی حوکمی سێدارەی رامین حوسێن پەناهی رێکخرابوو ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمی تورکیاوە هێرشی کرایە سەر .
گوزارشتان باس لە دەستبەسەر کرانی چەندین ئەندامی هەدەپە دەکەن.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی ئێران هەوڵی لەسێدارە دانی چالاکی سیاسی کورد رامین حۆسێن پەناهی دەدات، بۆ بەرگری کردن لەو هەوڵەی حکومەتی ئێران، کوردستانیان لە هەموو کوردستان دژکردەوەیان نیشان داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان