KMMK:
لەڕۆژانی ڕابردوودا لە گوندی “پاڵان”ی سەربە ناوچەی بوولەرزە لێدڕاوی سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشان تازە بووکێک بەهۆی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
جێگەی باسە خەڵکی ئەو ناوچانەی کە بەر بوولەرزە کەوتوون لە پارێزگای کرماسان بەهۆی خاوەن دەرنەکەوتنی حکوومەت وەکوو هاوڵاتی لەگرانترین ڕەوشت ودۆخ دا ژیان دەکەن و هێشتا لەنێو کانێکسدا دەژین وسەرەڕای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر بەسەر کارەساتەکەدا هێشتا نەگەراونەتەوە؟سەر دۆخی پێشوویان وبەم هۆکارەوە ڕۆژانە دەیان ڕووداوی دڵتەزێنی وەکوو مردن لەڕێی کارەبا، برسێتی ،بێکاری ،خۆکوژی ،و… سەریان لێدەدات وبەم حاڵەوە کەشێکی ماتەمین بەسەر دانیشتوانی ناوچەکەدا زاڵ بووە وخەساری مرۆیی لێدەکەوێتە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان