kmmk:لە رۆژی ۷ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، دوو کەس لە بەشداربوانی ناڕەزایەتی دژ بە دەست درێژی کردنە سەر کچێکی ۱۲ ساڵان لە لایەن ژێرماڵەی خوێندنگای ” راه شهدا”ی
شارۆچکەی ئیسلام ئاوای شاری ورمێ بە ناوەکانی ” سەفەر عەبدوڵاهی ” و ” ئەحمەد جەهانگیری” بە کۆی گشتی سزای ۳۶ ساڵ بەندکرنیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم دوکەسە و سەدان کەس لە خەڵکی شارۆچکەی ئیسلام ئاوای شاری ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە دەست درێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن ۱۲ ساڵان بە دەستی ژێرماڵەی خوێندنگای ” راه شهدا “ی ئەم شارۆچکەیە، لە بەردەم خوێندنگاکە کۆ دەبنەوە و لە ئاکامدا پتر لە سی کەس لە بەشدار بوان لە لایەن هێزی دژە شۆڕشەوە دەست بەسەر دەکرێن و ئەم دو کەسە لە بەشی ۱۱۲ی دادگەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی ” تێکدانی کەرەستەی گشتی، بەشداری لە کۆبونەوە و بشێونکەیی” سزای زۆر قورسیان بەسەردا سەپێندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


