کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاوەستانی ئێعدامی ڕامین حسێن پەناییه
KMMK:
زەید ڕەعدالحسێن کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دواین ڕۆژەکانی بەرپرسایەتی خۆی تێپەڕدەکات ولەنێزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ڕامین حسێن پەنایی دەکات، بۆجارێکیتر داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە پێبەندی بەڵێنی خۆی لەهەمبەر بەڵگە نامە نێونەتەوەیێەکانی مافی مەدەنی وسیاسی بێت وحوکمی ئێعدامی ڕامین ڕابگرێت.
جێگەی باسە کە: سێ شەممە ۲۳ی گەلاوێژ، ڕامینحسێن پەناهی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ســنە گوازرایەو بۆ زیندانی ڕەجایی شار.
حوکمی ئێعدامی ڕامین لە دادگای پێداچوونەوەی ئێران بۆ جارێکیتر پشتڕاست کراوەتەوە و سەرەڕای داواکاری دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ وناڕەزایەتی خەڵک وشەقامی سیاسی کوردستان لەهەمبەر ڕاوەستانی حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە، کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە ،حوکمی ئێعدامی ڕامین جێبەجێ بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان